کەو

[ناو]

کەو: بەم واتایەنە هەیە: ١-ناو: ناوی باڵندەیەکی پەلکوورتی شاخییە و ماڵیش دەکرێت،کەو بەژن و باڵایەکی بچووکی هەیە،درێژییەکەی (١٥ - ٢٠ ) سم دەبێت،سەری کەو (١ -٢) سم دەبێت،چاوی خڕ و سوورە و دەنووک و قاچی سوورە،لە کوردستان کەو زۆر هەیە،بەپێی سروشتی ئەو شوێنەی تیایدا دەژی ڕەنگی دەگۆڕێت،بە تایبەتی ڕەنگی بەردی ئەو ناوچەیە دەگرێت کە لێی دەژی،زۆر بەکەمی لەسەر دار دەنیشێتەوە و خاوەنی دەگێکی زۆر خۆشە و نرخێكی گرانی هەیە،لە (١٠ - ١٥) مانگ جووت دەبن، کەوی وا هەیە (٢٤) هێلکە دەکات. کەو بە پێی تەمەن پۆلێن دەکرێت بەم شێوەیە :١- باڕەکەو :واتە کەوی یەک ساڵە. ٢- شاباڕ:واتە کەوی دوو ساڵە. ٣-خرتەکەو: واتە کوی سێ ساڵە. ٤-سەرەکەو: واتە کەوی (٤- ٥) ساڵە. ٥- پیرەکەو: واتە کەوی (٥) ساڵ زیاتر..
٢- وەک ناو:بێژنگی کون زل: کە بۆ بێژانەوە و پاکردنی نیسک و نۆک بەکاردێت.کە چووتە ناو زمانەوانیشەوە و وەک دەڵێن بابەتەکەم شەن و کەو کرد،واتە هەڵەبژێرم کرد پۆختم کردەوە لە وشەی نەگونجاو.
٣- وەک هاوەڵناو بەکاردێت،دەچێتە خانەی ڕەنگەکانەوە و بە واتای ڕەنگی شین بەکاردێت، لەناو جافەکاندا دەڵێن کەوە،زەوی کەورە بووە.واتە زەوی شین بووە.
                        

0
0
0
سەریاس ئەحمەد
June 23, 2015, 9:44 pm