دێرانە

[ناو]

ئاوه‌ڵناو؛ بارته‌قا؛ باریسا؛ بارست؛ پێوانه ‌یان بارستی ‌کاسه‌، ده‌فر، ژوور، یان هه‌ر شتێکی دیکه‌. بۆ نموونه‌: دێرانه‌ی ئه‌و کاسه‌یه ‌ئه‌وه‌ندیه‌؛ دێرانه‌ی ئه‌و سالۆنه ‌٥٠٠ که‌سه‌. دێرانه ‌به‌رانبه‌ره ‌به ‌"گنجایش"ی فارسیی. دیرانه ‌دیسان ده‌کرێ به‌رانبه‌ر به ‌"ظرفیت"ی عه‌ره‌بییش به‌کار ببرێ، بۆ نموونه ‌له ‌فارسیدا دەوترێ کابرا ظرفییه‌تی ئه‌وه‌ی نه‌بوو قسه‌کانی من وه‌ربگرێ. یان به ‌واتایه‌کی دیکه ‌جیکڵدانی ئه‌وه‌ی نه‌بوو گله‌یییه‌کانی من وه‌ربگرێ. بۆ نموونە: دەتوانین بۆ ئینسانیش بەکاری بێنین. ئەگەر دێرانەی قسەکانی سامانت نییە، تووڕە مەبە. ئینسان دەبێ هەمیشە دێرانەی خۆی ڕابگرێت.

0
0
0
ناسر ڕەزازی
June 23, 2015, 3:19 pm